بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند: لە تۆمارێكی دەنگی دزەپێكراویدا، مەلا بەختیار كۆمەڵێك دۆسیەی هەستیاری سنوری دەسەڵاتی یەكێتی ئاشكرا دەكات.
مەلا بەختیار دەڵێت: ئێستا حزبایەتی نەماوە و میللیشیا و پیاوكوژ و گومرگیان هەیە و باندەكانیان شەوانەئیش دەكات و باس لەوە دەكات، لە كوردستاندا دووبەرە دروست بووە، ئەوانیش، بەرەی گەل و بەرەی دەسەڵاتە.
دەشڵێت: هیچ گومانێك نەماوە بەرەی دەسەڵات خەریكی دزی و گەندەڵییە و مۆراڵی سیاسییان نەماوە، حزبایەتی نەماوە و میللیشیا و پیاوكوژ و گومرگیان هەیە و باندەكانیان شەوانەئیش دەكات.
شارپرێس نووسی: لەو تۆمارەدا كە نازانرێت مێژووەكەی بۆ كەی دەگەڕێتەوە دەڵێت: "تەنها پێرێ شەو لە مەرزی باشماخ 11 ملیۆن دۆلاریان دەستكەوتووە کە لەنێوان بەشێک لە حزبەکانی سنورەکە و شەخسی ناو حزبەکاندا لە یەک شەودا دابەشکراوە"، ئەوان گەندەڵییەكانیان گەیشتووەتە ئەم ئاستە بۆیە لە هەموو ڕەخنەیەك دەترسن و ئۆپۆزسیۆنیان قەبوڵ نییە کە لە تۆمارە دەنگیەکەدا مەلا بەختیار خۆی بە "ئۆپۆزسیۆن" دەناسێنێت.
Your Comment